Article May 08, 2025 د. بڕیار ڕەشید لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ چارەسەری کێشەی بازرگانانی سلێمانی کۆدەبێتەوە د. بڕیار ڕەشید لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ چارەسەری کێشەی بازرگانانی سلێمانی کۆدەبێتەوە بەغدا، عێراق – لە ڕێکەوتی 8ی ئایاری 2025، د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر داوای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ بەڕێز عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئەنجامدا. ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە، دۆزینەوەی چارەسەرێک بوو بۆ ئەو کێشە گەورانەی کە ڕووبەڕووی بازرگانانی سلێمانی دەبێتەوە لە پرۆسەی هاوردەکردنی کاڵا بە نرخی فەرمیی دۆلار. بازرگانان گرفتیان لە دەستگەیشتن بە دۆلاری فەرمی و ئاسانکارییە بانکییەکان هەبوو، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕ و نرخی کاڵاکان دروست کردبوو. د. بڕیار ڕەشید بە وردی کێشەکانی بازرگانانی خستەڕوو و داوای دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاوی کرد بۆ ئاسانکاری لە مامەڵە داراییەکان و دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی، بە شێوەیەک کە خزمەت بە ئابووری وڵات و بەکاربەران بکات. پارێزگاری بانکی ناوەندی بەڵێنی دا کە بە جددی کار لەسەر ئەم پرسە بکات و هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانیدا بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و کردەیی. د. بڕیار ڕەشیدیش دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوونی ئەم دۆسیەیە هەتا چارەسەرێکی یەکجارەکی بۆی دەدۆزرێتەوە. گەڕانەوە هاوبەشی پێ بکە لەگەڵ هاوڕێکانت