Article May 14, 2025 د.بڕیار ڕەشید سەردانی وەزارەتی نەوت دەکات د.بڕیار ڕەشید سەردانی وەزارەتی نەوت دەکات د. بریار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز حوسنین، بەڕێوەبەری گشتی هونەری لە وەزارەتی نەوت کۆبووەوە. ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە، تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی دابینکردنی بەشە بەنزین و نەوتی سپی بوو بۆ پارێزگای سلێمانی، بەتایبەت لەم کاتەدا کە خواستێکی زۆر لەسەر ئەم دوو ماددە گرنگە هەیە. لە کۆبوونەوەکەدا، د. بڕیار ڕەشید جەختی لەسەر پێویستی دابینکردنی بڕی پێویست و گونجاو لە بەنزین و نەوتی سپی کردەوە بۆ هاووڵاتیانی سلێمانی، بەشێوەیەک کە بتوانرێت بەشێک لە قورسی و ناڕەحەتیەکانیان کەم بکرێتەوە. هەروەها داوای لە وەزارەتی نەوت کرد کە بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ پچڕان ئەم دوو ماددەیە دابین بکەن. لەلایەن خۆیەوە، بەڕێز حوسنین وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانی د. بڕیار ڕەشید، بەڵێنی دا کە بە جددی کار لەسەر داواکارییەکانی د. بڕیار بکەن و هەوڵی پێویست بدەن بۆ دابینکردنی بەشە بەنزین و نەوتی سپی بۆ سلێمانی، بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی خەڵکی ناوچەکە. گەڕانەوە هاوبەشی پێ بکە لەگەڵ هاوڕێکانت