Article Feb 17, 2025 لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی و ئابووری لە تونس کۆبوونەوە بۆ داڕشتنی یاسای گەشەپێدانی پیشەسازی لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی و ئابووری لە تونس کۆبوونەوە بۆ دارشتنی یاسای گەشەپێدانی پیشەسازی تونس – لە ڕێکەوتی 17ی شوباتی 2025، د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەک ئەندامێکی لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی و ئابووری، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا کرد کە لە وڵاتی تونس بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێکردن و دارشتنی یاسای گەشەپێدانی پیشەسازی ئەنجامدرا. لیژنەکە لە میانەی گفتوگۆکانیدا، چەندین تەوەر و پێشنیاریان خستەڕوو بۆ چۆنیەتی پەرەپێدانی سێکتەری پیشەسازی و هاندانی وەبەرهێنان لەم بوارەدا. د. بڕیار ڕەشید وێڕای دەربڕینی گرنگی ئەم یاسایە بۆ بووژاندنەوەی ئابووری وڵات، جەختی لەسەر پێویستی سوودوەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان و گونجاندنیان لەگەڵ واقیعی عێراقدا کردەوە. کۆبوونەوەکە هەنگاوێکی گرنگ بوو بەرەو داڕشتنی چوارچێوەیەکی یاسایی پتەو بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی. گەڕانەوە هاوبەشی پێ بکە لەگەڵ هاوڕێکانت